Quick quit Skip to content

Service brochure Sorani
(RIKU) پشتیوانی قوربانی

Service brochure, Sorani (pdf)

Esikatselukuva soraninkielisestä palveluesitteestä

لە فینلاند ڕێنوێنی (RIKU) پشتیوانی قوربانی
قوربانیەکان و کەسە نزیکەکانیان و شایەتەکانی
.تاوانەکە دەکات و پشتیوانیان دەکات

:پەیوەندیمان پێوە بکە ئەگەر
تۆ قوربانی تاوانیت •
تاوانێکت بینیوە •
کەسێکی نزیکت قوربانی تاوانە •
گومان دەکەیت کە قوربانی تاوانێکیت و •
دەتەوێت باس لە ئەزموونی خۆت بکەیت و/یان
دەتەوێت ئامۆژگاری کرداریی وەربگریت

.خزمەتگوزاریەکانمان تەواو نهێنی پارێزراون
دەتوانیت لە ڕێگەی تەلەفۆن یان ئۆنلاین
پەیوەندیمان پێوە بکەیت – هەروەها بە
شێوەی نهێنی-پارێزراو. هەروەها دەتوانیت
داوای کۆبوونەوەیەکی ڕووبەڕوو لە یەکێک لە
نووسینگەکانمان بکەیت. ئێمە بە بێ ڕەزامەندی تۆ
زانیاری دەربارەی کەیسەکەی تۆ بە هیچ کەسێک
.نالێین

ئۆنلاین

زانیاری بە زمانە Riku.fi وێبسایتی
جیاوازەکانی پێشکەش دەکات دەربارەی
.و دەربارەی پرۆسەی تاوانکاریی RIKU

بکە بۆ پشتیوانی help@riku.fi ئیمەیل بۆ
و ڕاوێژ ئەگەر گومان دەکەیت لە بوونی
بازرگانیکردن بە مرۆڤ یان چەوسانەوەی
.کار. دەتوانیت بە زمانی خۆت بنووسیت

خزمەتگوزاریەکەی ڕاستەوخۆیە RIKUchat
riku.fi . کە زۆرینەی بە فینلەندیە

لە ڕێگەی تەلەفۆن

هێڵی یارمەتی نیشتیمانی 116006
دووشەمە-هەینی 9ی بەیانی تا 8ی شەو
(زۆرینەی بە زمانی فینلەندیە)

هێڵی یارمەتی ڕاوێژی یاسایی 0800161177
دووشەمە-پێنج شەمە 5ی ئێوارە تا 7ی شەو (بە زمانی فینلەندی

رووبەڕوو

لە سەرانسەری فینلەندە RIKU نووسینگەکانی
پشتیوانی بەخۆڕایی پێشکەش دەکەن. ئێمە
دەتوانین وەرگێڕێک بەکاربێنین کە پابەندی
تەواوی پاراستنی نهێنیە. زانیاریی پەیوەندی لە
.riku.fi سەر

هەروەها دەتوانیت داوای کەسێکی پشتیوانی
بکەیت، کە دەتوانێت چاوی پێت بکەوێت،
.گفتوگۆ بکات و ڕاوێژی کرداریی پێشکەش بکات
هەروەها دەتوانن لەگەڵت بێن بۆ بنکەی پۆلیس
.یان بۆ دادگا

ە کە هیچ ویستێکی (NGO) ڕێکخراوێکی نا حکومی RIKU
.سیاسی یان ئاینیی نیە

خزمەتگوزاری پێشکەشی گشت قوربانیەکانی بازرگانیکردن RIKU
.بە مرۆڤ و شێوازەکانی دیکەی چەوسانەوەی کار دەکات

ئایا خۆت یان هیچ کەسێکی نزیک لە تۆوە دووچاری
ئەمانەی خوارەوە بووە؟
ئایا کەسێک فشارت دەخاتە سەر بۆ ئەوەی شتێكی •
نایاسایی بکەیت یان شتێک بکەیت کە ناتەوێت
بیکەیت؟
(ئایا کەسێک (بۆ نموونە هاوسەر، خزم، خاوەنکار •
کۆنترۆڵی ئەوە شتە دەکات کە تۆ دەیکەیت یان
کۆنترۆڵی پەیوەندیت لەگەڵ کەسانی دیکە دەکات؟
ئایا پێت ووتراوە کە پارەی کەسێک قەرزاری بۆ هاتنە •
فینلاندە یان پارەت بە کەس داوە؟
ئایا پێت ووتراوە کە دیپۆرت دەکرێیتەوە یان مۆڵەتی •
نیشتەجێ بوونت لە دەست دەدەیت ئەگەر گوێڕایەلی
ئەوان نەکەیت؟
ئایا کەسێک هەڕەشەت لێدەکات بەوەی زانیاری •
کەسیت ئاشکرا بکات؟
ئایا دەترسێیت لەوەی کە خاوەنکارەکەت یان •
هاوسەرەکەت یان کەسە نزیکەکانت ئازارت بدەن
ئەگەر هاوڕا نەبیت لەگەڵیان یان واز لە کارەکە یان
پەیوەندییەکە بێنیت؟
ئایا فریو دراویت دەربارەی ئەو کارەی بۆی هاتی یان ئەو •
بارودۆخانەی لە ڕێگەیانەوە هاتی؟
ئایا بەڵێنی مووچەیەکی بەرزترت پێدرا بوو لەوەی وەری •
دەگریت؟
ئایا زیاتر لە پێنج ڕۆژ لە هەفتەیەک یان زیاتر لە 8 •
کاتژمێر ڕۆژێک کار دەکەیت بێ ئەوەی پارەی زیاترت
پێ بدرێت؟
ئایا هیچ کەسێک قەرزی بە ناوی تۆوە وەرگرتووە •
یان ناچاری کردوویت بەڵگەنامەکان واژۆ بکەیت کە
تێنەگەیشتی؟
ئایا کەسێک ئەژمێری بانكی تۆ بەکاردێنێت یان کۆنترۆڵی •
پارەکانت دەکات؟

ئەگەر بە بەڵێ وەڵامی یەک پرسیار یان زیاتری ئەم
پرسیارانەت داوەتەوە، تکایە بە هەر زمانێک دەتەوێت
بکە یان پەیوەندی بە help@riku.fi پەیوەندی بە
.بکە riku.fi/trafficking ژمارەکانی سەر

Service brochure, Sorani (pdf)

READ MORE

Guides
Service brochures in different languages